شەقامی 150 مەتری ھەولێر دەکرێتەوە

دوای تەواوبوونی بەشی یەكەمی شەقامی 150 مەتری هەولێر، ئێستە ئامادەكاری بۆ كردنەوەی دەست پێ‌ دەكات و بڕیارە بەمنزیكانە بكرێتەوە

ئەندازیار ئەمیر عبدالخالق، بەرێوەبەری گشتی پرۆژەکانی رێگاوبان لە کۆمپانیای ھێمن گروپ ئاشکرایشی کرد بە ماڵپەری فەرمیی راگەیاندووە، بڕیار بوو پێش کۆتایی ھاتنی ئەمساڵ قۆناغی یەکەمی شەقامی 150 مەتری لە ڕێی بەحرکە تا ڕێی شەقلاوە بکرێتەوە، بەڵام بە ھۆی کەشوھەواوە کە بارانبارین چەند رۆژێک بەردەوام بوو، نەتواندرا کارەکان تەواو بکرێن، ھەروەھا سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێریش ھەندێک وردەکاریی تری بۆ شەقامەکە زیاد کرد، لە ئێستاشدا ئەو بەشەی دەکرێتەوە ھەموو کارەکانی 100%ی تەواو بووە، تێچووی پڕۆژەکەش زیاتر لە 131 ملیۆن دۆلارە.

بەرێوەبەری گشتی پرۆژەکانی رێگاوبان لە کۆمپانیای ھێمن گروپ ئاشکرایشی کرد: لەم مانگەدا واتە نزیکی 10 رۆژیتر، بەشی یەکەمی شەقامی 150 مەتری لە مەراسیمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی دەکرێتەوە.

Back to top button