ڕووسیا له نيوان تاران و واشنتۆن دەبێتە نێوەندگیر
سێرگی ڕیابکۆڤ،جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، بەپەلە بەرزکردنەوەی سزاکانی سەر تاران لە لایەن واشنتۆن گونجاو نییە، بەڵام هاوکات نابێت دوابکەوێت.
ڕیابکۆڤ گوتی،” مۆسکۆ پشت بە لێکتێگەیشتن لە نێوان تاران و واشنتن دا دەبەسێت لەسەر پلانی کاری هاوبەش بۆ ئەوەی پێش 21 ی مانگی دوو بگەنە لێكگەیشتنێك .
ئەو کاربەدەستە ڕووسییە، دهشلێت: “ئێمە بانگ لە تاران دەکەین کە بە خۆگرتن و بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە پلانی هاوبەش کردار نیشان بدات.”