یه‌كێتی ده‌یه‌وێت ئازاد جوندیانی بكاته‌ په‌ند بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌ستله‌كار ده‌كێشنه‌وه‌

حواكوڕك

ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ناكۆكی و لێدوانی جیاوازی له‌نێو میدیا و سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حیزبه‌ دروست كردووه‌، له‌نوێترین كاردانه‌وه‌شدا ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی گومانی دزیكردن ده‌خاته‌ سه‌ر ئازاد جوندیانی.

سامان گەرمیانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی رایده‌گه‌ینێت، داوای له‌ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی كردووه‌ دەستلەكاركێشانەوەی ئازاد جندیانی ئەندامی یەدەكی مەكتەبی سیاسیی حزبەكەیان قبوڵ نەكرێت تا ئەستۆپاكی نەسەلمێنێت.

گه‌رمیانی له‌باره‌ی شێوزای ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ به‌میدیاكانی حیزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، كه‌ شتیان له‌سه‌ر هه‌یه‌ و دەبێت جارێ خۆی پاكبكاتەوە. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، دەبوو پێش ئەوە بهاتایە لە كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتیدا باسی بكردایە، نەدبوو بەو جۆرە بكات.

پێشتر میدیاكانی یه‌كێتی به‌ پشت به‌ستن به‌ لێدوانێكی پێشووی لاهور تاڵه‌بانی به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری یه‌كێتی كه‌ گوتبووی، “چه‌ند ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسیه‌كی یه‌كێتی عه‌یبه‌یان ده‌ركه‌وتووه‌ لای پارتی” بڵاویان كردۆته‌وه‌ كه‌، ئه‌و كادیره‌ی یه‌كێتی هه‌مان گومانی له‌سه‌ره‌.

Back to top button