100 کۆمپانیا لە کوردستان دراونەتە دادگا،ههر کۆمپانیایايەك پابەندنەبێت بە پێدانی باج دهدرێته دادگا
لەدوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم 100 کۆمپانیا کە باجیان نەداوە، دراونەتە دادگا، سزای دارایی دراون و بەڵێننامەیان پێ پڕکراوەتەوە دووبارەی نەکەنەوە.
کەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتی باجەکان لە وەزارەتی دارایی لە لێدوانێکدا رايگەیاند “ئەو کۆمپانیایانەی پابەند نەبوون بە پێدانی باج و (دراونەتە دادگا)، بەشی هەرە زۆریان لە چوارچێوەی خۆدزینەوە و گزیکردن بووە لە پێدانی باج”.
بە گوتەی کەمال وەرتی “حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک رێکاری نوێی گرتووەتەبەر بۆ دۆزینەوەی رێگای فێڵکردن لە ژمێرەی کۆتایی کۆمپانیاکان، لەو نێوەندەشدا تەواوی ئەو کۆمپانیایانە رێوشوێنی پێویستیان لەدژ گیرایەبەر و درانە دادگاکان”.
زۆربەی ئەو کۆمپانیایانەی خۆیان لە باجدان دزیوەتەوە بەپێی گوتەکانی بەڕێوەبەری گشتی باجەکان “سزای دارایی دراون و بەڵێننامەیان لێ وەرگیراوە جارێکی دیکە ئەوە دووبارە نەکەنەوە، بەپێچەوانەوە رێوشوێنی تووندتریان لەدژ دەگیرێتەبەر”.
بەگشتی زیاتر 22 هەزار کۆمپانیا بە گەورە و بچووک لەلایەن وەزارەتی داراییەوە تۆمارن، بۆ نموونە دەڵێ “تەنیا لە سێکتەری مقاوەلات زیاتر لە پێنج هەزار کۆمپانیا هەن، بەڵام زۆربەیان چالاکیان نەماوە”.
دوێنێ (چوارشەممە، 10ـی شوبات/فێبرایەرـی 2021)، مهسرور بارزانى، سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان ، له كۆنگرهيهكى رۆژنامهوانيدا رایگەیاند “هەندێک جار بە هەڵە باسی ئەوە دەکرێت گوایە باج لەم کابینەیەدا لەسەر خەڵک سەپێنراوە، کە وا نییە. باج پێشتر بە یاسا رێکخراوە، بەڵام وەکو پێویست جێبەجێ نەکراوه، یان وەرگرتنەوە و رێکخستنەوەی باج وەکو پێویست جێبەجێنەکراوە، له ماوهی رابردوودا توانیمان سیستمی باج رێکبخهینهوه”.
داهاتی ناوخۆیی لە وەرگرتنی باج لە كۆمپانیاكان و گەورە باجدەران زیادکراوە و بەگوتەی سهرۆكى حكومهت”تهنانهت ژمارەی ئەو کۆمپانیا (باجدەرە گەورانە) لە 240 بۆ 600 کۆمپانیا بەرزکراونەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە، لێخۆشبوونی باج بۆ هیچ لایەن و کۆمپانیایەک نەمێنێت.