
لهعێراق سەدان فایلی گەندەڵی لەسەر ڕەفەكانن
ئەندامی لیژنەی نەزاهەی ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق، سەباح تەڵوبی ئەلئەکیلی، دەستەی نەزاهەی فیدراڵی تۆمەتبار کرد بە دواخستنی ڕێکارەکانی چارەسەرکردنی فایلەکانی گەندەڵی و، ئاماژە ش دەکات کە دەیان لەو فایلانە لە ڕەفەکاندان .
ئەلئەکیلی لە لێدوانێکدا گوتی ” سەدان فایلی گەندەڵی ساڵانێک لە ڕەفەکانی لیژنەی نەزاهەدا بوون بێ چارهسهرى” ،
ئەو پارلەمانتارە عێراقیيە ئاشكرای كرد كه:” گەندەڵی ھێند زۆرە لە عێراق وڵاتی تووشی شەلەل كردووە.