حكومه‌تی هه‌رێم و به‌لجیكا رێكه‌وتنێكی گرنگ له‌بواری پزیشكی واژۆ ده‌كه‌ن

خواكوڕك

نوێنەرایەتی حکەومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هەرێمی فلاندێزی به‌لجیكا رێكه‌وتوون هەماهەنگی بكه‌ن له‌بواری پزشکی و نشتەرگەری و رادیۆلۆجی و بوارەکانی تری تێکنیکی لە ئاستی خوێندنی باڵا.

له‌راگه‌یانراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ (خواكوڕك) نێردراوه‌، نوێنەرایەتی حکەومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ داوایان له‌ حكومه‌تی هەرێمی فلاندێزی به‌لجیكا كردووه‌ کورسی خوێندن له‌ بواره‌كانی پزشکی و نشتەرگەری و رادیۆلۆجی و بوارەکانی تر لە ئاستەکانی بەکەلەریۆس و ماستەریش بۆ قوتابیانی کوردستان مسۆگەر بكرێت.

به‌پێی راگه‌یانراوه‌كه‌ بڕیار دراوه‌ لە قۆناغی دووەم پەیوەندی راستەوخۆ لە نێوان زانکۆکانی هەردوولا دروست بکرێت لە پێناو بەرز کردنەوەی ئاستی زانکۆکانی کوردستان و ئاڵوگۆر کردنی زانیاری زانستی لە نێوان هەردوولا.

 

Back to top button