رێباز حەملان دەبێتە سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان

رێباز حەملان کە پێشتر راوێژکاری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی بوو، بە فەرمای مەسرور بارزانی دەبێتە سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان.
بە گوێرەی فەرمانێکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێباز حەملان بۆ دوو ئەرک راسپێردراوە:
یەکەم: سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان کە بە یاسای وەبەرهێنان بە ژمارە 4 لە ساڵی 2006ـدا پێکهاتووە.
دووەم: جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە 8ـی رۆژی 2019/07/30ی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە دامەزراندنی ئەنجوومەنی گشتیی راژە لە هەرێمی کوردستان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.
 لە فەرمانەکەی سەرۆکوەزیراندا ئاماژە بەوە دراوە کە دەسەڵاتی پێویست بە رێباز حەملان دەدرێت ئەو ئەرکانە جێبەجێ بکات کە پێی سپرێردراوە.
هاوکات ئاماژەیش بەوە دراوە کە دەبێت وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەو بڕیارە لە رۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ بکەن.
Back to top button