نووسەرێكی عەرەب:دەوڵەتی كوردستان دروست دەبێت
ڕۆژنامەنووس و نووسەری سورى ھەیسەم عەلی پلانەکانی ئەمریكای ئاشکرا کرد، بۆ به رێوەبردنی دیالۆگ له نێوان كوردانی سوریا و عێراق. ئەلعەلی دەڵێت ” دیالۆگەکانی نێوان کوردەکانی سوریا و عێراق تازە نین ، بەڵام ئەم جارەیان کارەکتەرێکی جیاوازیان لەگەڵدایەو ئەمەریکیيەکان هاتنە ناو ئەو دیالۆگانەوە و هەوڵدەدەن خاکی عێراق و سوریا دابەش بکەن بۆ دروستکردنی قەوارەیەکی نوێ لەو ناوچەیە بە ناوی کوردەکانەوە ” .
ئەلعەلی، گوتیشی:”ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی بایدن، ئەمە لە ئامێز دەگرێت و تەنانەت فشارێکی لە ئیدارەی ناوەندی کوردی لە سوریا و حکومەتی هەرێم لە عێراق دروست كردووە بۆ ئەوەی لەسەر مێز دانیشن”
ھاوكات ئهو نووسهره سوريه ئاماژەی بەوەدا کە، ” ئەو ڕێکاریانەی ئیدارەی جۆ بایدن وا دەخوازێت کە کوردەکانی سوریا و کوردەکانی عێراق لەگەڵ سەرکردەکانی ” قەسەدە ” کۆبکرێنەوە لە ئامادەکاریدا بن بۆ ڕاگەیاندنی قەوارە نوێیەکەی کورد لە نێوان عێراق و سوریادا . “