جه‌بار یاوه‌ر: حكومەتی عێراق رێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێ ناكه‌ن،داعش سوودی له بۆشایی ئه‌منی وه‌رگرتووه
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جەختیكردەوە لەوەی لایەنەكانی سەربازی و ئەمنی حكومەتی عێراق ته‌نیا له هۆڵه‌كانی كۆبوونه‌وه پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان ده‌بن، دوای كۆبوونەوە، رێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێ ناكه‌ن.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رايگه‌یاند، به‌هۆی بوونی بۆشایی ئه‌منی داعش له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له ساڵی 2018 ـه‌دا 400 كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجامداوه، له ساڵی 2019 ـه‌دا 270 كرده‌وه‌ی تیرۆریستی، له‌ساڵی 2020ـدا 230 كرده‌وه و له دوو مانگی یه‌كه‌می ساڵی نوێشدا زیاتر له 15 كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجامداوه، كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 150 كه‌س كوژراون.
لە بارەی رێككەوتنە سەربازی و ئەمنییەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا جه‌بار یاوه‌ر گوتی: عێراق وه‌ك چۆن هه‌میشه له له رێككه‌وتنه‌كانی دیكه پاشگه‌ز دەبێتەوە، بەھەمان شێوەش حكومه‌تی عێراق پابه‌ندی رێككه‌وتنی سه‌ربازی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی ئه‌منی نه‌بووه.
گوتیشی: ته‌نیا له هۆڵه‌كانی كۆبوونه‌وه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سه‌ربازی و ئه‌منی سه‌ر به حكومه‌تی عێراق پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان ده‌بن، كه له كه كۆبوونه‌وه‌كان ته‌واو ده‌بن، رێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێ ناكه‌ن. هه‌ر بۆیه تاوه‌كو ئێستا داعش به‌شێوه‌یه‌ك سوودی له بۆشایی ئه‌منی وه‌رگرتووه.