هاووڵاتيانى كوردستان : پەکەکە سەرئێش و دەردە بۆ هەموو پارچەکانی کوردستان
هاووڵاتيانى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان بێزارى خۆيان له شهڕفرۆشييهكانى په‌كه‌كه و ڕاكێشانى ده‌ستى ده‌ره‌كى بۆ ناو خاكى كوردستان ده‌رده‌بڕن و ده‌لێن : په‌كه‌كه لەجەوهەردا سەرئێش و دەردە بۆ هەموو پارچەکانی کوردستان، دەست بۆ هەر کارێکی نابەجێ و هەڵە دەبات کە زیان له حكومه‌ت و باشوورى كوردستان بدات، بۆی گرنگیش نییە چی بەسەر گەلی کورد دێت و چ مێژوویەکی ڕەش بۆ خۆی تۆمار دەکات
مه‌روان عه‌لى، هاووڵاتيه‌كى دانيشتووى شارى دهۆكه ، بە ده‌زگاى ميديايى (خواكوڕك)ـى راگەیاند: ” په‌كه‌كه روو له هه‌ر شوێنێك كردبێت ئه‌و ناوچه‌يه وێران بووه و، خه‌ڵكه‌كه‌شى ده‌ربه‌ده‌رو ماڵ‌وێران بووه، نموونه‌ش زۆره ناوچه كوردييه‌كانى باكوورى به وێرانى جێهێشتووه و ڕايكردووه، له رۆژئاواى كوردستانيش نه‌يهێشت كورد به هيچ بگات، له باشووريش سه‌دان گوند ئاوه‌دان نه‌كراون له‌به‌ر بوونى په‌كه‌كه بگره حكومه‌تيش ناتوانێت پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى له‌و ناوچانه بكات . ”
وه‌ك مه‌روان عه‌لى راشيگه‌ياند ،” په‌كه‌كه ده‌بێت به سياسه‌ته هه‌ڵه‌كانى خۆى دابچێته‌وه كه به‌و سياسه‌ته‌ى ته‌نها خزمه‌ت به دوژمنانى كورد ده‌كات و، كار‌و كرده‌وه‌كانيان به‌ئاشكرا ده‌يسه‌لمێنن ده‌ستێكى ده‌ره‌كى و، ئه‌جێنداى دوژمنانى كوردى له‌پشته “.
ره‌وه‌ز ئهحمهديش، له‌شارى هه‌ولێر له‌و باره‌يه‌وه بە ده‌زگاى ميديايى (خواكوڕك)ـى ڕاگەیاند :” پەکەکە دەست بۆ هەر کارێکی نابەجێ و هەڵە دەبات کە زیان له حكومه‌ت و باشوورى كوردستان بدات، بۆی گرنگیش نییە چی بەسەر گەلی کورد دێت و چ مێژوویەکی ڕەش بۆ خۆی تۆمار دەکات.
كاميل حه‌سه‌ن، هاووڵاتيه‌كى تره له‌شارى سلێمانييه‌وه بە ده‌زگاى ميديايى (خواكوڕك)ـى گوت:” لەئێستادا پەکەکە تەنها بەناوی کوردەوە کورد هەڵدەخەڵەتێنێت، پەکەکە لەجەوهەردا سەرئێش و دەردە بۆ هەموو پارچەکانی کوردستان، ئایدۆلۆژیای پەکەکەش نەک،تەنها لەسەر کورد بەڵکو لەسەر تەواوی ناوچەکە مەترسیيە، چونکە پەکەکە بۆ ئایدۆلۆژیای خۆی مرۆڤایەتیشی هەتک کردووە.