ليژنه‌ى ئاسايش و به‌رگرى په‌رله‌مانى عێراق:توركیا ڕێز لە ڕێككەوتن ناگرێت
محەمەد ڕەزا حەیدەر، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ده‌لێت: تورکیا خەریکە خاكێكی زۆر داگیر دەکات.”
سه‌رۆكى ليژنه‌ى ئاسايش و به‌رگرى ده‌شلێت، ئەمە لە کاتێکدا دێت کە تورکیا لەسەر ڕاوەدونانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ناو سنووری عێراق لەگەڵ بەغدا ڕێککەتنەکانی جێبەجێ ناکات.
عێراق و توركیا ڕێككەوتنی دوولایەنەیان لە ساڵی ٢٠٠٨ واژۆ كردووە بۆ لێدانی گرووپە تیرۆریستیەكان لە ناو خاكی یەكتری.