پەیامنێرانی بێ سنور:ئێران ۳٨ ساڵە زیندانی ڕۆژنامەوانانە.

خواكوڕك
لە ڕاپۆرتێکدا تایبەت بە پرسی ئازادی و ئازادی ڕۆژنامەوانی و تیرۆر کە بە بۆنەی ۳٨ ساڵەی شۆڕشی ئێرانەوە بڵاوی کردۆتەوە ئاماژە بە پێشێلکاری و ترۆرکردنی ڕۆژنامەنوسان دەکات لەو وڵاتە،هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە لە ئێران بجوکترین دەرفەت بۆ ئازادی ڕۆژنامەوانی نەبوە لەو کاتەوەی کە خومەینی دەسەڵاتی بە کودەتا گرتۆتە دەست.
لە ڕاپۆرتاکەدا ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور جەخت دەکاتە سەر تیرۆرو زیندانیکردنی ڕۆژنامەوانان لەو وڵاتە ئەوەی وە بیرهێناوەتەوە کە لە ئێستادا ئێران لە ڕووی پێشێلکردنی مافی ڕۆژنامەوانیەوە لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەیە کە لە هێڵی پێشەوەن.
لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور باس لە دیاردەی کوشتن و ئیعدامکردن و جەلدە لێدانی ڕۆژنامەوانان و دەرهێنەرانی بواری سینەما دەکات و تیشک دەخاتە سەر چەندین ڕوداو و دیاردەی سەیر کە لەو وڵاتە ڕویانداوە لە بواری ڕێگری کردن لەئازادی ڕۆژنامەوانی.

Back to top button