سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کارنامەی سەردانی پاپای فاتیکانی بۆ هەرێم بڵاوکردەوە

دوای ئەوەی حکومەتی فاتیکان رایگەیاند کە پاپا سەردانی عێراق و هەرێمی کورداستان دەکات،سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فره‌نسیس، پاپای ڤاتیكانی بۆ هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ و داوای له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنیش كرد بۆ رووماڵی میدیایی داواكاریی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن.
له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خۆی، سه‌رۆكیایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپای ڤاتیكانی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ دەکەوێتە رۆژی یەکشەممە 7ی ئازاری 2021 و کارنامەکە به‌مجۆره‌یه‌:
– ڕێوەڕەسمی پێشوازی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێوە دەچێت.
– هەمان ڕۆژ سەردانی مووسڵ و قەرەقووش دەکات.
– لە حەوشەی بەیعە لە مووسڵ نوێژ بۆ ئاسوودەییی گیانی قوربانییانی شەڕ دەخوێنێت.
– لە کەنیسەی گەورەی (الطاهره‌) لە قەرەقووش لەگەڵ باوەڕداران نوێژی موژدەبەریی فریشتەیی دەخوێنێت.
– ئێوارە قەدداسی پیرۆزی مەزن لە یاریگای فرانسۆ هەریری لە هەولێر ساز دەکات.
بۆ رووماڵكردنی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان داوای له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كردووه‌ داواكاری بۆ ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ media@presidency.gov.krd بنێرن.
Back to top button