یاساكانی ئه‌ته‌كێت ساده‌ن وهه‌موو كه‌س ده‌توانێت په‌یڕه‌وی بكات

خواكوڕك

گرنگترین رێساکانی ئەتەکێتن لە جیهاندا:

  • ئەگەر بڵێیت “داوەتی منیت” بۆ نانخواردن، دەبێت تۆ پارە بدەیت. بەڵام ئەگەر بڵێێت با بڕۆین بۆ رێستۆرانت ئەوا هەر کەسێک پارەی خۆی دەدات. ئەگەر پیاوان پێشنیاریان کرد پارەی خانمەکان بدەن ئەوا ئاساییە و دەکرێت پەسەندی بکەن.
  • هەرگیز سەردانی هیچ کەسێک مەکە ئەگەر پێش وەخت ئاگادارت نەکردبووەوە.
  • هەرگیز لە شوێنە گشتییەکان و رێستۆرانت و کافێدا مۆبایلەکەت لەسەر میزەکە دامەنێ، چونکە ئەمە ئەوە پیشان دەدات کە مۆبایل چ رۆڵێکی گرنگی هەیە لە ژیانتدا و تەنانەت لەو دانیشتنەش زۆر گرنگترە بەلاتەوە.
  • هەرگیز هیچ کەسێکیش بانگهێشت مەکە بۆ خوانی ئێوارە ئەگەر دەزانیت هەموو کاتەکە سەرقاڵی مەسج نوسین دەبیت.
  • هەرگیز پیاوان جەنتای ژنەکانیان هەڵناگرن
  • ئەگەر لەگەڵ هاوڕێیەکتدا پێکەوە پیاسەتان دەکرد و ئە برادەرەت کەسێکی بینی و قسەی لەگەڵکرد کە تۆ نایناسی، پێویستە تۆش سەلامی لێبکەیت.
  • پێڵاوەکانت دەبێت هەمیشە پاکبن.
  • پیاوان دەبێت هەمیشە لە لای چەپی ژنانەوە بڕۆن. تەنها سەربازەکان نەبێت کە پێچەوانەکەی راستە، چونکە دەبێت هەمیشە ئامادەبن بۆ سڵاو(تەحییە).
  • نۆ شت دەبێت بە نهێنی بمێننەوە: تەمەن، سامان، بنەچەی خێزانی، ئاین، سامان، پەیوەندی خۆشەویستی، دیاری، عەیب و عاری کەسانیتر.
  • لە سینەما، هۆڵی شانۆگەری و کۆنسێرت کاتێک بە بەردەمی ئەو کەسانەدا دەڕۆیت کە دانیشتون دەبێت رووت لێیانبێت. پیاوانیش لە پێشەوە دەڕۆن.
  • ئەگەر کەسێک زۆر بە ناشرینی پەیوەندی پێوەکردیت و قسەی ناشرینی کرد، تۆش وەک ئەو وەڵام مەدەرەوە و رێز دەرببڕە و دامەبەزە بۆ ئاستی ئەو.
  • یاسای ئاڵتونی بۆ بەکارهێنانی بۆن ئەوەیە کە بە شیوەیەکی هاوسەنگ بۆنەکە بەکاربهێنیت. ئەگەر هێشتا خۆت دەتوانیت زۆر بە باشی بۆنی خۆت بکەیت، ئەوا دڵنیابە کە هەموو ئەوانەی چواردەورت بە تەواوی بێزاربوون.
  • پیاوی بە ئاکار ئەو پیاوەیە کە هەمیشە بەرامبەر ژنان رێز دەرببڕێت.
  • لە ئامادەبوونی ژناندا، پیاوان تەنها ئەو کاتە دەتوانن جگەرە بکێشن کە ئیزنیان لە ژنەکان وەرگرتبێت.
  • هەرکەسێکیت، خاوەن کۆمپانیایت، سەرۆکی وڵاتی یاخود کەسێکی بە تەمەن، کاتێک دەچیتە ژورێکەوە دەبێت تۆ یەکەم کەسبیت کە سڵاو لە هەموو کەسێکی ناو ژورەکە بکەیت.
  • رێز لە تایبەتمەندی یەکتر بگرن. دایک و باوکان هەرگیز نابێت نامەی منداڵەکانیان بخوێننەوە، ژن و پیاو نابێت جانتا و فەیسبوک و ئینستاگرامی یەکتر بێ ئاگایی ئەوتر بکەنەوە.
  • هەرگیز دوای مۆدێل مەکەوە، تەنها هەوڵبدە شیکپۆشبە و ئەو پۆشاکانەی لەبەری دەکەیت با پاکو رێک و پێکبن.
  • ئەگەر لەکەسێک خۆشبوویت پاش ئەوەی داوای لێبوردنی کرد، پێویست ناکات دووبارە باسی ئەو بابەتانە بکەیتەوە کە هۆکاری تێکچونی نێوانتان بووە.
  • هەرگیز لەبیر مەکە کە سوپاسی ئەو کەسانە بکەیت کە هاوکارییان کردوویت، جا چ خزم بن یاخود هاوڕێ. چونکە ئەوان ناچارنین هاوکارییت بکەن.

 

سه‌رجاوه‌/ یاڵا گرووپ

Back to top button