سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی : پەرلەمان ئەم ھەفتەیەش نەیتوانی دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بدات

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بە ھۆی تەواونەبوونی کارەکانی لیژنەی دارایی و رێکنەکەوتنی ھەرێم و بەغدا لەسەر پشکی ھەرێم لە بودجەدا، ئەم ھەفتەیەش نەتواندرا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بدرێت.

د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوتی، تاوەکو ئێستا پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ئەمساڵ یەکلا نەبووەتەوە و گفتوگۆ لەسەری بەردەوامە و لیژنەی داراییش کارەکانی کۆتایی پێ نەھێناوە، هەروەها ھەرێم و بەغداش ھێشتا لەسەر پشکی ھەرێمی کوردستان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

ڤیان سەبڕی گوتیشی، بە ھۆی تەواونەبوونی کاری لیژنەی دارایی و رێکنەکەوتنی ھەرێم و بەغدا لەسەر پشکی ھەرێم، ھێشتا پڕۆژەیاسای بودجە یەکلا نەکراوەتەوە و گفتوگۆکانیش بەردەوامن.

سەبری ڕوونیشی کردەوە، گفتوگۆکانی ھەرێم و بەغدا بەردەوامن و ھێشتا پشکی ھەرێمی کوردستان یەکلا نەکراوەتەوە

Back to top button