ئاكرێ .. به‌ھۆی په‌كه‌كه 24 گوند چۆڵ كراون و زیانی ئابووری زۆریان به‌ركه‌وتووه

به‌ھۆی بوونی په‌كه‌كه له گونده‌كانی سنووری قەزای ئاكرێ، چه‌ند رۆژێكه توركیا به‌رده‌وام ناوچه‌كه بۆردمان ده‌كات، به‌و هۆیه‌وه تا ئێستا 24 گوند چۆڵ كراون و زیانێكی زۆری ئابووریشیان به‌ركه‌وتووه.
مازن محه‌مه‌د قایمقامی ئاكرێ ڕایگه‌یاند، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌ھۆی بوونی په‌كه‌كه له گونده‌كانی سنووری ئاكرێ، به به‌رده‌وامی توركیا بۆردمانی ناوچه‌كه ده‌كات، ئه‌مه‌ش وای كردووه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌و ناوچانه ره‌زوباغ و زه‌وییان ھه‌یه، نه‌توانن بچنه سه‌ر گونده‌كانیان، چونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان ھه‌یه و زیانێكی زۆری ئابووریشیان به‌ركه‌وتووه.
مازن ئەوەشی ڕوونكرده‌وه، خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه ھه‌مووی خاوه‌ن ڕه‌ز، باغ و زه‌وین، زۆریان ھه‌یه زیانیان به‌ركه‌وتووه و له‌و رۆژه‌ی شه‌ڕ ده‌ستی پێ كردووه تا ئه‌مڕۆ، وازیان له ره‌زوباغ و زه‌وییه‌كانیان ھێناوه.
مازن محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی گوت، تا ئێستا 24 گوند چۆڵ كراون، چونكه چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌و گوندانه ھه‌ن، بۆیه توركیاش ئه‌و گوندانه بۆردمان ده‌كات، ئه‌مه‌ش ترسێكی گه‌وره‌ی له دڵی خه‌ڵكی گونده‌كان دروست كردووه و ھه‌ست به ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر ده‌كه‌ن، چونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان ھه‌یه و ھۆكاره‌كه‌شی ھه‌بوونی په‌كه‌كه‌یه له ناوچه‌كه.