وەزارەتی تەندروستی هۆشداری له باره‌ی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بە شێوەیەكی خێراتر ومەترسیدارتر ده‌دا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هۆشداریی جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێكارو رێنماييه ته‌ندروستییه‌كان له شوێنه گشتییه‌كان ده‌دا و، ڕايدهگهينێت : كه‌هێشتا مه‌ترسییه‌كان ماون و ئه‌گه‌ری دووباره بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی خێراتر و مه‌ترسیدارتر هه‌یه، ئاماژه شى داوه كه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی نییه بیسه‌لمێنێ كۆمه‌ڵگه به‌رگریی بۆ نه‌خۆشییه‌كه بۆ دروست بووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13/2/2021، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێدا هاتووه، هەر لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID19 لە جیهاندا، بەوپەڕی هەستكردن بە بەرپرسیاریهتیەوە وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ ڕاوێژكاران و پسپۆران و لایەنە پەیوەندارەکانی ئەم بوارە بە پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 23 ی مانگی یەکی ساڵی پارەوە بە هەستیاری مامەڵەی لەگەڵ دۆخەكە كردووە و بەردەوام هەوڵی داوە دەستپێشخەری هەبێت لە گرتنەبەری ڕێكاری خۆپارێزی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لەگەڵ كەمبوونەوەی رێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا کە ڕێکارەکان و خۆپارێزی هۆکاری سەرەکی بوو هەم لە دواخستنی تەشەنەکردن و زوو کۆنتڕۆڵکردن و هێواشکردنەوەی بڵاوبوونەوە، بەڵام بەداخەوە هەستێك لەلایەن هەندێک لە هاونیشتیمانیان وا دروستبووە گوایە نەخۆشیی كۆرۆنا نەماوە و مەترسیی ئەم ڤایرۆسە بۆ سەر گیانی هاووڵاتیان نەماوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆكارێك و گرنگترینیان هێنانەوەی پاساوی ئەوەیە گوایە كۆمەڵگا بەرگری بەکۆمەڵ و بەگشتی دروستبووە دژی ئەم ڤایرۆسە، بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەكی زانستی پشتڕاستی بكاتەوە، ئەمە جیا لەوەی خەڵكانێك هەر لەسەرەتاوە باوەڕیان بەبوونی ڤایرۆسەكە نەبووە، بەمەش نەوەستان و هەست و سۆزی خەڵكیان ڕادەكێشا و بابەتی تریان بە پرسی كۆڕونا ده‌به‌سته‌وه و دژی ئەو ڕێكارانە بوون كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیان و پاراستنی گیانیان و دەیگرتە بەر.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌ياننامه‌كه‌دا ده‌شلێت، ئێستا كە ژیان ئاسایی بووه‌تەوە لە کردنەوە هەموو شوێنەکانی کەرتی گشتی و تایبەت و کۆبوونەوەی ڕۆژانەی خەڵك و كردنەوەی مۆڵ و چایخانە و چێشتخانە و شوێنە گەشتیاریەكان و مزگەوت و گەشت کردن و زۆر شوێنی تر، بەڵام بەداخەوە ڕێنوێنییەكانی تەندروستی لە زۆربەی شوێنەكان وەك خۆی جێبەجێ ناكرێ، بەتایبەتی بەكارهێنان و بەستنی ماسك و لێک دوورکەوتنەوە.
وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات لە ئەگەری دووبارە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بەشێوەیەكی خێراتر و مەترسیدارتر، بە تایبەتی پاش بڵاوبوونەوەی زنجیرەی نوێی گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە ئێستا زۆربەی وڵاتانی جیهان پێوەی دەناڵێنن، بۆیه “داوا لە هاووڵاتیان دەكەین پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەكان و ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن بۆ ئەوەی بەكەمترین زیان و بە هاوكاری هەموولایەك ئەم دۆخە تێپەڕێنین بە سەلامەتی.”