ئێرانیيەكان لە ترسی ئیسرائیل خۆیان حه‌شارده‌ده‌ن

سەرچاوەکانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی ڕیفی دێرەزور لە ڕۆژئاوای ڕووباری فوراتەوە ڕایانگەیاند، کە میلیشیا پرۆ-ئێرانییەکان لە ناوچەكە بڵاوەیان كردووە، ئەوەش وەک بەشێک لە هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ خۆڕزگاركردن، بۆ ئەوەی خۆیان لە بە ئامانجگرتن بپارێزن،لەلایەن ئیسرائیلەوە.

ده‌شلێن:” ئەو میلیشیانە بارەگا کۆنەکانیان گواستەوە بۆ شوێنە نوێيه‌کان و چەک و تەقەمەنییان گواستەوە بۆ کۆگای نوێ لە ئەلبوکەمال، ئەلمەیادین و دەروبەری شاری دێرەزۆر.”

میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە ترسی دووبارەکردنەوەی تۆپبارانەکان، لە بەرگی مەدەنی خۆیان دەشارنەوە، چونكە زیانی زۆری مرۆیی و ماددییان لێکەوتووە، بە تایبەت لەم دواییانەدا.”

Back to top button