وەزارەتی دارایی راسپێردراوە هەموو ٢٥ی مانگێك مووچە دابەش بكات
رێباز حەملان، لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی هەرێمی كوردستان، ئاشكرای كرد، كه هەردوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی رێكارەكانیان تەواو كردووە و چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به چی شێوه‌یه‌كی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی 2021ـی عێراقدا جێگیر ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، رێباز حەملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئه‌نجوومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان و ئه‌نجوومه‌نی گشتیی ڕاژه، لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی هەرێمی كوردستان، به رۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، لە رۆژی دووشەممەوە دەست بە پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2021ـی عێراق دەكرێ، “چاوەڕێین بزانین چۆن مافەكانی هەرێمی كوردستان دیاری دەكرێت، ئەوكاتە پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی هه‌رێمی كوردستان دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان”.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، كه بۆ یەكەمجارە سەرجەم داهاتەكانی هەرێمی كوردستان، له داهاتی نەوت و نانەوتی لە نێو پڕۆژەیاساكە جێگیر دەكرێت، بۆ ئەوەی بە شەفافانە داهات و خەرجییەكان بخرێنە روو.
ڕێباز حه‌ملان، ئه‌وه‌شی خسته روو، جێبەجێكردنی پڕۆژەیاسای چاكسازی بەردەوامە، كە دەبیتە هۆی زیادكردنی داهات و كەمكردنەوەی خەرجییەكان، تا داهاتەكان شەفافانە ڕێك بخرێنەوە و بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه وەزارەتی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راسپێردراوە هەموو ٢٥ی مانگێك مووچە دابەش بكات.
لەبارەی دامەزراندنی ئەنجوومەنی باڵای راژە، گوتی “هەنگاوەكانی بەرەو كۆتاییە و چاوەڕێین بە تەواوی دەست بە دروستكردنی ئەو ئەنجوومەنە بكرێت، كە ڕۆڵێكی سەرەكی لە ڕێكخستنەوەكانی میلاكات و چاكسازییەكانی سەرجەم سیكتەرەكان هەیە”.