ئەوەی نەوشێروان چەپلەی بۆ لێدا تڤ لە ئاڵای كوردستان دەكات

خواكوڕك

هه‌ڵسوڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌رێگه‌ی گرته ‌ڤیدیۆییه‌كه‌وه‌ سوكایه‌تی به‌ئاڵای كوردستان ده‌كات و به‌ ئاڵای دوو حزب پێناسی ده‌كات، له‌كاتێكدا مێژووی دروست بوونی ئه‌م ئاڵایه‌ له‌ سه‌ده‌یه‌ك نزیك ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێشتر له‌ كۆنفرنسیكدا كه‌له‌ به‌ریتانیا بۆ نه‌وشێروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سازكرابوو، ده‌ڵێت ده‌بێت گۆڕان دەزگایەکی جاسووسی دانێت و 10 کەسی وەک من بنێرنەوە، كوردستان کێ دەڵێن بۆی دەکوژم.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە لەپاش 23ی حوزەیران گۆڕان كێبركێی سیاسی پەراندۆتەوە بۆ سوكایەت و تەراتێن بە سەروەری نەتەوەی دەكات، ئەمەش شتێك نیە تەنها لەكەسێك دا بەرجەستە بێت و دەلێت هەموو شایەتی ئەوە دەدەین كە گۆڕان لە بەغدا ئەوەی بەڵایەوە گرینگ نەبێت سەروەری نەتەوەی بووە و ئەندامەكانی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق تراتێن بە سەروەری نەتەوەی دەكەن”.

Back to top button