لە کەرکووک دەست بەسەر خانووی کوردانی کۆمەڵگەی کۆبانێدا دەگیرێت

هەر کوردێکی نیشتەجێی کۆمەڵگەی کۆبانێ لە کەرکووک ماوەیەک خانووەکەی جێهێشتبێت، لەلایەن کاربەدەستانی سەر بە حەشدی شەعبییەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت و ئیدارەی پارێزگای کەرکووکیش گرێبەستیان بۆ دەکات.

يوسف خەلیل كه‌ ماڵه‌كه‌ى ئه‌ويش ده‌ستى به‌سه‌ردا گيراوه‌ له‌و باره‌يه‌وه‌ دەڵێ، ئیدارەی کەرکووک مانگانە 30 هەزار دینار لەو کەسانە وەردەگرێت کە خانووەکانی کۆمەڵگەی کۆبانێیان پێ دراوە و پرۆژەکە موڵکی حکومەته‌.
بەپێی بەدواداچوونه‌كان، چەکدارانی سەر بە عەسائیبی ئەهلی حەق بەسەر خانووەکانی ئەو کۆمەڵگەیەدا دەدەن و هەر خانوویەک ماوەیەک خاوەنەکەی دیار نەبێ، دەستی بەسەردا دەگرن و دواتر لە پارێزگای کەرکووک گرێبەستیان بۆدەکرێ، سەرجەم ئەو خانووانەشی تاوەکو ئێستا وەرگیراونەتەوە خانووی کورد بوون.
لەدوای رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 و گەڕانەوەی دەسەڵاتی عێراق بۆ کەرکووک و بەهێزبوونی حەشدی شەعبی، وردە وردە کوردی دانیشتووی ئەو کۆمەڵگەیە ماڵەکانیان گواستووەتەوە.
Back to top button