پڕۆژه‌یه‌كی زێده‌ڕۆ له‌شارى سلێمانى به هه‌زاران دۆلار فرۆشراوه
پڕۆژه‌یه‌كی بازاڕ و دوكان له ناو سلێمانی به زێده‌ڕۆیی دروست كراوه و پێش ئه‌وه‌ی ته‌واویش بكرێ، سه‌رجه‌م دوكانه‌كانی فرۆشراون كه نرخی هه‌ر یه‌كێكیان 250 هه‌زار دۆلار (به زمانی بازاڕ 25 ده‌فته‌ر دۆلار) بووه.
هاوڕێ مه‌لا ستار ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی ڕایگه‌یاند، پڕۆژه‌یه‌ك له سلێمانی مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانی نییه و به زێده‌ڕۆیی دروست كراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان روونیشی كرده‌وه، كه پڕۆژه‌كه ژماره‌یه‌ك دوكانه و پێش دروستبوونی هه‌ر به زهوییهتی 12 دوكانى لێ فرۆشتووە بۆ هه‌ریه‌كێكی به 25 ده‌فته‌ر دۆلار فرۆشراوه.
هاوڕێ مه‌لا ستار ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه ئێسته به هه‌وڵی وه‌به‌رهێنان كاری ئه‌و پڕۆژه‌یه راگیراوه، چونكه ئێسته په‌رژینی پڕۆژهكهیشی به‌كار هێنا.
ئه‌و داوا ده‌كات كه سنوورێك بۆ ئه‌و كارانه دابنرێ و ڕێ به‌كه‌س نه‌درێ كه كاری زێده‌ڕۆیی بكرێ. و ده‌ڵێ “هه‌وڵ هه‌یه كه ئه‌و پڕۆژه‌یه به یاسایی بكرێ”.
یه‌كه‌مجار نییه له سلێمانی كاری له‌و شێوه‌یه ده‌كرێ و پێشتریش ده‌یان پڕۆژه‌ی زێده‌ڕۆ دروست كراون و هیچ گوشارێكیش بۆ راگرتنیان نه‌كراوه.