بەشە بودجەی ھەرێم 48 كاتژمێرى ديكه‌ یەكلایی دەكرێتەوە

لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕۆژی شەممە بڕیاری دا ڕۆژی سێشەممە بودجە تێپەڕبکات پاش ئەوەی لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا ناکۆکی لەسەر بەشی هەرێم و دانانی لە بودجەدا بۆی تەواو بوو .

ئەحمەد حەمە ئەندامی لیژنەی دارایی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایگەیاند ” سەرجەم بڕگە و مادەکانی بودجە چارەسەر کراوە ، جگە لە پشکەکەی هەرێم کە لەلایەن کوتلە شیعیەکان دژایەتی کراوە و تا ئێستا چارەسەر نەکراوە ” .

گوتیشی:”دیالۆگەکان لەناو پەرلەمان بەردەوامە و هیواش وایە لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا ڕێککەوتنی کۆتایی بکرێت”

Back to top button