یەكێتی ژنان لەسەر فێستیڤاڵی سەرپۆشەکە هاتە دەنگ

له‌ راگه‌يێنراوێكدا یەكێتی ژنانی كوردستان كه‌ ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ ١٣/٢/٢٠٢١ به‌ڵاويكردۆته‌وه‌ ده‌لێت: بەناوی ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە ژنان دەخەنە ناو ئەجێندای هەندێ‌ پارت و گروپی سەر بەوڵاتانی دەرەوەی ناوچەكە و، وەك سوپایەك نمایشیان پێدەكەن بۆ پیشاندانی هێزو دەستكەوتی سیاسی خۆیان. ده‌شلێن،” نا بۆ بەكاڵاكردنی ژنان ژنانی ئازادیخوازی کوردستان.

له‌ڕاگه‌يێنراوه‌كه‌ى يه‌كێتى ژنانى كوردستان هاتووه‌ :”  لەگەڵ ئەوەی ئێمە لایەنگرێكی سەرسەختی ئازادی تاك و ئازادی ڕا دەربڕینین، بەتایبەتی ئازادی پۆشینی جلوبەرگ كە لەمافە سەرەتاییەكانی مرۆڤە هەروەك مافی ژیان و مافە سەرەتاییەكانی دی، کە بۆ کەس نییە دەست تێوەردانی تیدا بكات و زەوتی بكات لەهیچ تاکیکی تر.

بەداخەوە ئەمڕۆ لەم هەرێمەدا دیاردەیەكی بێزراوی دوور لەگشت بەهایەكی مرۆڤایەتی وئاکاری هاتووەتە كایەوە، بەزەوتكردنی جەستەی ژنان . لەلایەك ژنان دەكەنە بوكەڵەی دروستكراو ومۆدیل و نمایش پێكردنیان وەك كاڵایەكی بازرگانی لەتۆرە كۆمەڵایەتییەكان و هەندی كەناڵی ڕاگەیاندنی نا بەرپڕس دەیانكەنە ڕیكلامی بازرگانی و یاریكردن بەجەستەیان، لەلایەكی ترەوە بەناوی ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە دەیانخەنە ناو ئەجێندای هەندێ‌ پارت و گروپی سەر بەوڵاتانی دەرەوەی ناوچەكە و بەكارهێنانیان بۆ مەبەستی تایبەتی خویان و بێبەش کردنیان لەسادەترین ماف و وەك سوپایەك نمایشیان پێدەكەن بۆ پیشاندانی هێزو دەستكەوتی سیاسی خۆیان لەژێر ناوی پیرۆزی ئیسلامدا.


ئێمە وەك یەكێتی ژنانی كوردستان بەتوندی هەردوو دیاردەكە رەت دەكەینەوە‌و داوا لەژنان دەكەین كە بەیەك هەڵوێست بێنە دەنگ و ببنە فشاری ڕاستەقینە لەسەر دەسەڵات و سەرجەم سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستان كە چیتر مافی ژن نەكەنە قوربانی هیچ پرسێكی سیاسی.

Back to top button