سکرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، دەستی لەکارکێشایەوە

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە نێوبزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژاردن بۆ سێ پۆستکرا، پاش بەڕێووەچوونی هەڵبژاردن بۆ پڕکردنەوەی پۆستەکان  سکرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەستی لەکارکێشایەوە.

پێشڕەو رەئوف سکرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لەو بارەیەوە رایگەیاندووە: دەستم لەکارکێشاوەتەوە له‌پۆستى سكرتێرى جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان لەبەرئەوەی، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو بۆ پڕكردنه‌وه‌ى هه‌ندێك پۆست، شکڵی بوو ئیتیفاقی پێشوەخت هەبوە لەنێوان کوتلەکانی گۆڕاندا.

هەروەها سکرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، راشیگەیاند: هیچ بنەمایەکی هەڵبژاردنی تێدا نه‌بوو، له‌كاتێكدا من بۆخۆم یەکێکبوم لەکاندیدەکان بۆ پۆستى سکرتێری جڤاتی نیشتمانی، به‌ڵام كاتێك بینیم هه‌ڵبژاردن له‌نێوان كوتله‌كاندا یه‌كلاكراوه‌ته‌وه‌ هەر بۆیە من دەستم لەکارکێشایه‌وه‌.

Back to top button