لە دانیمارک ١٤ کەسی سەر بەرێکخراوی داعشی راگەیاند
دوای ئەوەی ژمارەیەک کردەی تیرۆریستی لە وڵاتانی ئەورووپا روویداو چەند دژه تیرۆری دانیمارك له ئۆپراسیۆنێكدا رایگەیاند شانه‌یه‌كی نووستووی چوارده كه‌سی سه‌ر به داعشی دەستگیرکردووە.
ئاژانسی هه‌واڵی یۆرۆنیوز رایگەیاندووە، پۆلیسی دژه‌تیرۆری دانیمارك له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه رۆژی هه‌ینی بڵاویكردووه‌ته‌وه ئاشكرای كرد، له ئۆپراسیۆنێكیاندا توانیویانه چوارده ئه‌ندامی سه‌ر به شانه نووستووه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له وڵاتی دانیمارك و ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیر بكه‌ن.
هەروەها راشیگەیاندووە له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، له ماڵی ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك مه‌وادی پێویست كه بۆ درووستكردنی بۆمب به‌كار دێت .
هه‌روه‌ها ئاڵای داعش دۆزراوه‌ته‌وه كه سه‌لمێنه‌ری هه‌بوونی هه‌ست و سۆزی ده‌ستگیركراوه‌كانه بۆ رێكخراوی تیرۆرستی داعش . به گوته‌ی پۆلیس ئه‌و شانه نووستوویه‌ی داعش پیلانیان دارشتبوو له یه‌ك یان چه‌ندین شوێن، هێرشی تیرۆرستی له وڵاتانی دانیمارك و ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام به‌ر له جێبه‌جێكردنی ئه‌و پیلانه‌یان له لایه‌ن ھێزه‌كانی پۆلیسی دژه تیرۆره‌وه ده‌ستگیر كراون.