بەرھەم ساڵح ھۆشداری دا

 

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار ڕۆژی شەممە گوتی عێراق بەرەو دووڕیانێك دەڕوات یان بە ململانێی تایفی و نەتەوەیی دەگەڕێتەوە بۆ دواوە یان بەرەو بنیاتنانی نەتەوە بەرەو پێش دەڕۆین.

ساڵح لە وتارێکدا کە لە یادی شەهیدکردنی محەمەد باقر حەکیمدا پێشکەش کرا، وتی:”پێویستە پێداچوونەوە بە تەواوی پرۆسەی سیاسیدا بکەین و گرێبەستێکی سیاسی نوێ دابمەزرێنین کە دڵنیابین لەوەی کە ھەڵەكان ڕاست بکرێتەوە و ئاواتی خەڵک بەدی بێت”

وتیشی:”ئێمە لە دووڕیانین، بە ناکۆکی نەتەوەیی بەرەو دواوە دەڕۆین، یان بە یەكگرتوویی بەرەو بنیاتنانی دەوڵەت”

Back to top button