ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەشداری دانیشتنەکانی ئەستانا ناکات

خواكوڕك

وتەبێژی ئۆپۆزسیۆنی سوریا تایبەت بە پرسی بەشداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە دانیشتنەکانی ئەستانا ئەوەی خستەڕوو کەبەهۆی بێ بەڵێنی ڕوسیاوە بەشداری گفتوگۆکان ناکەن، هاوکات کەسی دووەمی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئاماژەی بەوە کرد دەبێت ڕژێمی سوری بەڵگەی نیاز تپاکی خۆی بسەلمێنێت،ئەوەش لە کاتێکدایە وەزارەتی دەرەوەی کازاغستان ئەوەی خستەڕوو کە هەریەک لە شاندی ڕژێم و ئۆپۆزسیۆن بەشداری دانیشتنەکان دەکەن.
گفتوگۆکانی ئەستانە تایبەتن بە بارودۆخی سوریاو دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ کۆتایی جەنگ لە سوریا دووەمین هەنگاوی خۆی دەنێت، بەڵام لەئێستادا هەم ئۆپسیۆزی سوریا هەم ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سوریا ئەنەكەسێ رایانگەیاندووە ئەوانیش بەشداری هیچ دانووستاندنێك ناكەن لەمۆسكۆ و ئەستانا

لەو باریەوە ئیبراهیم برۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كورد لە سوریا (ئەنەكەسە) رایگەیاند، بەشداری لەو كۆبوونەوەیەدا ناكەن كە لە مۆسكۆی پایتەختی روسیا ئەنجام دەدرێت. راشیگەیاند كۆتایی ئەم مانگە سەردانی ئەمریكا دەكات.

Back to top button