عالیە نوسەیف: زمانی کوردی لە جیهاندا دانی پێدانەندراوە، نابێت لەسەر پاسپۆرتی عێراقی بێت
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو هێزە شیعەکان دژایەتی خۆیان بۆ بەشە بودجەی هەرێمی و زۆرجاریش دژایەتیان بۆ کیانی سیاسی هەرێمیکوردستان نەشاردۆتەوە، پە دواهەمین هەولیاندا رایدەگەیێنن کە زمانی کوردی لەسەر پاسپۆرتی عێراقی لاببرێت.
عالیە نوسەیف ئەمڕۆ لە پۆستێكدا لە لاپەرەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی زمانی کوردی لەسەر ئاستی جیهاندا دابیپێدا نەندراوە بۆیە داوا دەكەین لە براكانمان لە وەزارەتی ناوخۆ، کە نوسین لەسەر پاسپۆرتی عێراقی تەنها بكەنە ئینگلیزی و عەرەبی.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت: کوردی تێكەڵەو شێوەزارێكە لەزمانی فارسی، لە هەموو وڵاتانی جیهانیشدابەكارنایەت، ئەوەش بووەتە هۆكارێكی لاوازبوونی پاسپۆرتی يعێراقی، چونكە زمانێكی لۆكاڵییە، يعێراق تاكە دەوڵەتە كە زمانێكی نازیندوو ودانپێدانەنراو دەخاتە سەر پاسپۆرتەكەی.
ئەو گوتانەی پەرلەمانتارەکەی شیعە لەکاتێکدایە کە زمقنی کوردی وەک زمانی فەرمی ناسێندراوەو وەک نەتەوەی دووەمی عێراقدانیپێداندراوە.