لە گوندێکی بەردەڕەش منداڵێكی 8 ساڵان دایكی دەكوژێت و باوكیشی بریندار دەكات

له‌گوندی درین بۆت له‌ سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش ،منداڵێكی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵان ،به‌هه‌ڵه‌ دایكی ده‌كوژێت و باوكیشی بریندار ده‌كات.

بەپێی سەرچاوەیەك بە دزگایی میدیایی خواکوڕک-ی ڕاگەیاند، منداڵەکە دەستی داوەتە چەكی باوكی لە جۆری كلاشینكۆف، بە یارییەوە رووی لە دایك و باوكی خوی کردووە، بەڵام گوللـەی لەدەست دەرچووە و بەهۆی رووداوەکە کە کاتژمێر 10:30ـی شەو روویداوە، دایکی کوشتووە‌.

دایكی منداڵەكە تەمەنی 28 ساڵە بە ناوی (خ. خ.)، باوكیشی ناوی (د. ف.)ـە و تەمەنی 30 ساڵە.

دوای رووداوەكە، تەرمی دایكەکە گوازراوەتەوە نەخۆشخانەی دادی دھۆك و باوكیشی لەبەرئەوەی رەوشی تەندروستیی خراپ نەبووە، ھەر لەگەڵ تەرمەکە بووە.

Back to top button