بەغدا 100 ملیار دیناری پارەی جوتیاران خەرج دەکات
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بڕیاردراوە بە خەرجکردنی بڕی 100 ملیار دیناری شایستە داراییەکانی جوتیاران.
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی دەست دەزگایی میدیایی (خواکوڕک) کەوتووە ئاماژە بەوەکراوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر بنەمای ئەو داواکارییە بەپەلەیەی وەزیری بازرگانی داوایکردوە، لەکۆبوونەوەی ئاسایی رۆژی 9 ئەم مانگەدا بڕیاریداوە بە بە خەرجکردنی بڕی 100 ملیار دیناری شایستە داراییەکانی جوتیاران.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەو پارەیەی خەرج دەکرێت بۆ وەرزی کشتوکاڵی ساڵی 2019 – 2020ە و پێشوتر بەگوێرەی رێژەی دیاریکرا و رێکارەکان لەلای وەزارەتی دارایی جێبەجێدەکرێن.