د. مه‌یاده نه‌جار : عالییه نسه‌یف شایه‌نی دادگاییكردنه
د. مه‌یاده نه‌جار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌رپشكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: به‌درێژایی چه‌ند ساڵی رابردوو بابه‌تی جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور یه‌كێك بووه له‌خاڵه گرنگه‌كان و داواكارییه‌كانی گه‌لی كوردستان، چونكه ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، ده‌ستوورێكی زۆر گرنگ و تایبه‌تمه‌نده و مافی ته‌واوی عێراقیه‌كانی تێدا به‌رجه‌سته‌كراوه.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەشڵێت: له‌م رۆژانه‌دا بۆ جارێكی تر ده‌ستوور پێشیلكرا، كاتێك په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا ( عالیه نسه‌یف) سووكایه‌تی به‌ده‌ستووری عێراق و گه‌لی كوردستان كرد و داوای لابردنی زمانی كوردی له پاسه‌پۆرتی عێراق ده‌كات.
هەروەها دەڵێت: سه‌ره‌تا ئه‌م په‌رله‌مانتاره چه‌ندینجار سووكایه‌تی به‌هێما نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كردووه، به‌لام ئه‌مجاره به‌ئاشكرا سووكایه‌تی به‌هه‌ردوو ماده‌یی(4) و(7 ) ده‌ستووری عێراقی كردووه، وچونكه له‌م مادده ده‌ستوورییانه‌دا، زمانی كوردی وه‌ك زمانێكی فه‌رمی ناسیندراوه، جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه پێویسته زمانی كوردی شان به‌شانی زمانی عه‌ره‌بی، زمانێكی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت بێت و له‌سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌و نامیلكه فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌تدا به‌كاربێت.
ئه‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داواش ده‌كات هه‌رچی زووه ( عالیه نسه‌یف) داوای لێبووردن له‌گه‌لی كوردستان بكات و پۆزش به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌یه‌كێك له‌كه‌ناڵه فه‌رمیه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه بهێنیته‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ناوبراو خۆی له‌م كاره دزیوه،ئه‌وا پێویسته په‌رله‌مانتاره كورده‌كان به‌گشت فراكسیۆنه جیاوازه‌كانه‌وه ههلمَهتێكی یاسایی دژی ( عالیه نسه‌یف) ده‌ست پێبكه‌ن، سه‌ره‌تا به‌شێوازی هه‌ڵگرتنی حه‌سانه‌ی دیپلۆماسی و دواتریش دادگایی كردنی، چونكه سووكایه‌تی كردن به‌ده‌ستووری هه‌میشه‌یی ده‌چێته قاڵبی تاوان پێویسته مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆر تووندی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
د. مه‌یاده نه‌جار له‌كۆتایشدا جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ناكرێت به‌رامبه‌ر به‌م هه‌ڵوێسته بیده‌نگی هه‌ڵبژێرین ،چونكه سووكایه‌تی كردن به‌هێما نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كان به‌زاندنی هێڵی سووره.