ڤيان سهبرى: پێمانوایە کێشەكانى ههيه تەنیا بە دەستوور چارەسەر دەبێت
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رايدهگهينێت، هیچ گەرەنتییەک نییە عێراق لە بەرامبەر رادەستکردنی نەوت مافە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بدات و دهشلێت پێمانوایە ئەو کێشەیە تەنیا بە دەستوور چارەسەر دەبێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق، ڤیان سەبری، رايگەیاند: “تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی سیاسی رەشنووسێکیان نەهێناوە بڵێن، ‘ئەوەمان لە کوردستان دەوێت’، تەنانەت ئەو پێشنیازانەی لایەنێکی نێو پەرلەمانی عێراق دەیانکات، لایەنێکی دیکە دەڵێت نامانەوێت”.
ڤیان سەبری دهشلێت: “لە چەند رۆژی رابردوودا هەندێک ئەندامی پەرلەمانی عێراق کە سەر بە لایەنە شیعەکانن لێدوانی تووند دەدەن و باس لە رادەستکردنی هەموو نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەن، ئێمە پێمانوایە ئەو کێشەیە تەنیا بە دەستوور چارەسەر دەبێت”.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق رایدەگەیێنێت: “گەرەنتیی ئەوە نییە حکومەتی عێراق خەرجی پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت و مافە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بدات بەرامبەر بە رادەستکردنی هەموو نەوتی هەرێمی کوردستان.”
ڤیان سەبری لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق گوتی: “رۆژ لە دوای رۆژ نەفەقاتی سیاسی زیاد دەبێت، هەندێک لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق بەتایبەت شیعە هەرچی هەیە لەسەر نەفەقاتی سیادی دادەنێن، پشکی هەرێمی کوردستانیش لە نەفەقاتی سیادی زۆر زۆر کەمە”.