ڕژێمی سوریا ڕەخنە باران دەکرێت

خواكوڕك
وەک ڕێزگرتن لە خانەوادەی کوژراوانی سوپاکەی،ڕژێمی سوریا بڕی 95دۆلار دەبەخشێتە خانەوادەکانیان،ئەم کارەی ڕژێم بۆتە جێگای گاڵتەجاڕی لایەنگرانی هەردوو بەرەی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن”.

لە وێنەیەکدا کە ڕۆژنامەنوسێکی سەر بە ڕژێم لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوی کردوەتەوە لە ساتی پێدانی هاوکاریەکە مشتومڕی زۆر گاڵتەئامێزی بەدوای خۆیدا هێناوە.
جێی سەرسوڕمانە ڕژێمی سوریا بەردەوامە لەو کارە گاڵتەئامێزانەو ماوەیەک لەمەوپێشیش وەک ڕێزگرتن لە خانەوادەی یازدە کوژراو هەستا بە سازکردنی ئاهەنگێکی هونەری بۆ کەسوکاریان.

 

Back to top button