تورکیا کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنی لە دژی پەکەکە هێنا
وەزارەتی بەرگریی تورکیا کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنی چڕنوکی هەڵۆ-2ی لە چیای گارەی باشووی کوردستان راگەیاند.لهلايهكى تريش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش داوای لە ئەنقەرە کرد ڕێز لە سەروەری خاکی عێڕاق بگرێت.
خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 14ی شووباتی2021 لەگەڵ یاشار گولەر، سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا و ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازی سەردانی ناوەندی بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی چڕنوکی هەڵۆ-2یان لە پارێزگای شرناخ لەسەر سنوور کرد.
وەزیری بەرگریی تورکیا کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنەکەی راگەیاند و ئاماژەی بەوە دا، ئۆپەراسیۆنێكی زۆر تایبەتیان کردووە.
خولوسی ئاکار گوتی، “لە کاتی پشکنینی یەکێک لە ئەشکەوتەکاندا تەرمی 13 هاووڵاتیی سڤیلی بێچەکی تورکیا دۆزراونەتەوە، یەکێکیان گوللە بەر شانی کەوتووە و 12 هاووڵاتییەکەی دیکە گوللە بە سەریانەوە نراوە و کوژراون.”
دواى ڕاگهياندنى كۆتايهاتنى ئۆپهراسيۆنهكه لهلايهن توركياوه وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش داوای لە ئەنقەرە کرد ڕێز لە سەروەری خاکی عێڕاق بگرێت.