شاندی هەرێم بە‌رە‌و بە‌غدا بەڕێكەوتن
ئێواره‌ى ئه‌مرۆ شاندی حكومە‌تی هەرێمی كوردستان بۆ بە‌غدا بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سەرۆكی حكومە‌تی هەرێم بە‌مە‌بە‌ستی گفتوگۆ لە‌سە‌ر پڕۆژە یاسای بودجەى گشتى 2021 ى عێراق بە‌رە‌و شاری بە‌غدا بەڕێكەوتن.
سه‌میر هه‌ورامی، گوته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕايگه‌ياند، ئێواره‌ى یٔە‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14-2-2021، شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان، بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی، بە‌رە‌و بە‌غدا بە‌ڕێكە‌وتنە‌وە، بە‌مە‌بە‌ستی درێژەپێدان بە‌گفتوگۆكان لە‌گە‌ڵ لیژنە‌ی دارایی پە‌رلە‌مان و كوتلە و لایە‌نە سیاسییە‌كانی عێراق، سە‌بارە‌ت بە پڕۆژە یاسای بودجە‌ی 2021ی عێراق و پە‌سە‌ندكردنی یٔە‌و بڕگانە‌ی كە پە‌یوە‌ستن بە ھە‌رێمی كوردستانە‌وە لەو پڕۆژە یاسایە.
سه‌میر هه‌ورامی ، ڕاشيگه‌ياندووه، لە‌سە‌ردانە‌كانی پێشووی شاندی حكومە‌تی ھە‌رێم و كۆبوونە‌وە‌كان لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی فیدڕاڵ و لایە‌نە پە‌یوە‌ندیدارە‌كان، ڕاشكاوانە ھە‌موو داتا و زانیارییە‌كان لە‌بارە‌ی داھاتە نە‌وتی و نا نە‌وتییە‌كان و ھە‌روە‌ھا خە‌رجییە‌كان خراونە‌تە‌ڕوو.
ئاشكراشیكردووه،وه‌فدى حكومە‌تی ھە‌رێم ھە‌موو یٔامادە‌ییە‌كی دە‌ربڕیوە بۆ ڕێككە‌وتن لە‌سە‌ر بنە‌مای دە‌ستور و یاسا بە‌ركارە‌كان.