موقتەدا سەدر داوا ده‌كات حكومه‌ت په‌له بكات له دابینكردنی ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاند بوو كه به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا مه‌ترسی هه‌یه مرۆڤ بكاته جڕو جانه‌وه‌ر، به‌ڵام له هه‌ڵوێستێكی دیكه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا رێبه‌ری رەوتی سەدر، ھانی حکوومەتی عێراقی دا لەوەی پەلە بکات لە دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ئەوەی عێراق لە قەیرانی پەتاکە دەربازی بێت.
موقتەدا سەدر رێبه‌ری رەوتی سەدر لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگه‌یاندووه: “پێویستە حکوومەتی عێراق، ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر بە گەلی عێراق بە گشتیی جێبەجێ بکات، بە تایبەتیش ئەوەی پەیوەستە بە دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا کە لەئێستادا لەسەرتاسەری جیھان لەنێویاندا عێراق، بڵاوبووەتەوە”.
هه‌روه‌ها رێبه‌ری رەوتی سەدر راشیگەیاندووە: “ھانی حکوومەت دەدەم لەوەی پەلە بکات لە دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا، بۆ ئەوەی عێراق لە قەیرانی پەتاکە دەربازی بێت، سەرەتایش پێویستە کوتان لە ناوچە ھەژارنشینەکان دەستپێبکات، چونکە دانیشتوانی ئەو ناوچانە زیاتر مەترسی تووشبوونیان به ڤایرۆسەکە لێدەکرێت”.
موقته‌دا سەدر نووسیوویەتیشی: “ئومێد دەکەم، ئەم پرۆژەیە بە دوور بێت لە دەستی گەندەڵکاران، ئەگەرنا ئەوە ھەڵمەتی کوتانی ھاووڵاتییان، سەرکەوتوو نابێت”.