لیژنه‌ی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی دژ به‌ ره‌غد سه‌دام حسێن هاته‌ده‌نگ

 

 

لیژنەی پەرلەمانی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی ڕۆژی یەکشەممە ( 14 ی شوباتی 2021 ) داوای لەوەزارەتی دەرەوە کرد کە باڵیۆزەکانی ئوردن و سعودیە بانگ بکات و یاداشتی ناڕەزایی پێشکەش بەو دوو وڵاتە بکات دوای دەرکەوتنی کچی سەرۆکی ڕژێمی پێشووی عێراق سەدام حوسێن کە لەعەممان دەژی ، لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی کەناڵی ” العربیە ” ی سعودیدا .

عەبدولیلاه نالی سەرۆکی لیژنەی  شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی لە بەڵگەنامەیەکی فەرمیدا کە بۆ وەزارەتی دەرەوە نێردراوە، دەڵێت: کەناڵی ئاسمانی ئەلعەرەبیە پێشێلکاری زەقی ئەنجامداوە،  به‌ سازدانی چاوپێكه‌وتنی میدیایی له‌گه‌ڵ رەغد سەدام حسێن

هەروەها دەڵێت ” ڕه‌غد سەدام حوسێن یەکێکە لەکۆڵەکەکانی حیزبی بەعسی قەدەغەکراو و لایەنگری تیرۆرو هاندانە لەناو خەڵکی عێراقدا

Back to top button