بەغدا : شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان لەگەڵ لیژنەی دارایی و لایەنە سیاسییەکان کۆ دەبێتەوە

ئێوارەی دوێنی یەکشەممە شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان چوونەوە بەغدا و بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە دەست بە گفتوگۆکان لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی٢٠٢١ی عێراق و پشکی ھەرێمی کوردستان بکەنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکایی دەزگایی میدیایی (خواکوڕك) ئەمڕۆ دووشەممە شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان لەبارەی پشکی ھەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەست بە گفتوگۆکان دەکەنەوە و شاندەکە لە چوارچێوەی دەستووردا ئەو بژاردانەی کە ھەردوولا خستوویانەتە بەردەم یەکترەوە درێژە بەگفتوگۆکانیان دەدەن.

دەزگایی میدیایی خواکوڕك، بڕیاریشە شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان جیا لە کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراقیش کۆ ببێتەوە.

Back to top button