گروپی مەرگ دەستگیر كران
گروپی مەرگ كە بوبونە مایەی كوشتنی چالاكانی مەدەنی و ڕفاندنی ڕۆژنامەنوسان دەستگیر كران لە لایەن ھێزە ئەمنیەكانی شاری بەسڕەوە.
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیری عێراق لە تویتێكدا نوسیویەتی دواجار ھێزە ئەمنیەكانی شاری بەسڕە توانیان گروپی مەرگ دەستگیر بكەن كە دەیان لە چالاكانی مەدەنی و خەڵكی سڤیلیان كوشتووە.
كازمی وێڕای دڵخۆشی خۆی بەو دەستگیر كردنە بەڵێنی بەسزاگەیاندنی گروپی مەرگ بە خەڵكی بەسڕە دەدات.
سەرچاوە : ئەلعەرەبیە