بزانە لەناو شارەكانی ئێران چی روودەدات
خواكوڕك
لە ئاکامی تەقەی هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە شاری ئەهواز،هاوڵاتیەک بە ناوی حەسەن ئەلبوغەبیش کوژراو دوای ئەو ڕوداوەش بنەماڵەکەی وەک نیشاندانی ناڕەزایی ڕژانە سەر شەقامەکانی ئەو شاره و هەوڵی هەڵکوتانە سەر دامەزراوە ئەمنیەکانیاندا،لە بەرەمبەردا هێزە ئەمنیەکان بە توندی ڕوبەڕویان بونەتەوەو دەیان کەسیان لێ دەستگیرکردون کە چەند کەسایەتیەکی دیاری بنەماڵەی کوژراوەکەی تێدایە.
تایبەت بە هۆکاری کوشتنی حەسەن، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن لەساتی تێپەڕبونی هێزە ئەمنیەکان لەو شارە حەسەن بە ماتۆڕسکیلێک بەو شەقامەدا تێپەڕ بوەو داوای لێ کراوە بوەستێت بەڵام حەسەن گوێی بەوە نەداوەو دواتر ئەفسەرێکی هێزە ئەمنیەکان گولەیەکی لەسەری ناوبراو داوەو دەست بەجێ گیانی لەدەست داوە.
دوای ڕوداوەکە هێزە ئەمنیەکان ڕێوشوێنی توندی ئەمنیان لە شاری ئەهواز گرتۆتە بەر لە پێناو ڕێگرتن لە خۆپیشاندانی جەماوەری لە شارەکە.