كه‌شناسی سه‌رجه‌م هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه‌شوهه‌وا سارد ده‌بێت و به‌فر و باران ده‌بارێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “كاته‌كانى به‌یانیی ڕۆژى چوارشه‌ممه، هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر درێژبوونه‌وه‌ى نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆى ده‌ریاى سپیی ناوه‌ڕاست، بارانبارین له زۆربه‌ى ناوچه‌كان ده‌بارێت، هه‌ندێك كات بارانى پچڕپچڕ ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانیشدا بارانبارین زیاتر ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، له‌گه‌ڵ بارانبارین خێرایی با بۆ سه‌رووى 30 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا زیاد ده‌بێت، به تایبه‌تى له ناوچه‌كانى باشوورى هه‌رێمى كوردستان.
كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان باسى له‌وه‌ش كردووه، شه‌وى چوارشه‌ممه له‌سه‌ر پێنجشه‌ممه، بارسته‌هه‌وایه‌كى ساردى جه‌مسه‌رى ڕوو له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، پله‌ى گه‌رما پله به پله ڕوو له نزمبوونه‌وه ده‌كات، له‌به‌ر به‌رزیی پله‌ى گه‌رما له ماوه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوودا، ئاستى نزمبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماى پێشبینیكراو له ماوه‌ى ئه‌م شه‌پۆله له‌نێوان 9 تا 11 پله ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانیشدا پله‌ى گه‌رما بۆ سفرى سیلیزى نزم ده‌بێته‌وه.
ده‌قى ئاگادارییه‌كه‌ى كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان: