مهكتهبی سیاسیی یهكێتی پرسهنامهیهكی ئاڕاستهی مهكتهبی سیاسیی پارتی كرد
بەهۆی کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەکی ئاراستەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان کرد.
دەقی پرسەنامەكە…
پرسەنامە
بەرێز/ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
بابەت/ پرسەنامە
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز (د. ڕۆژ نوری شاوەیس) یٔەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی – یمان پێگەیشت.
د. نوری ڕۆژ شاوەیس تێكۆشەر و سیاسەتمەدارێكی بەئەزموون بوو، بەشی زۆری تەمەنی لە خەبات و تێكۆشان و خزمەتكردن لە بواری سیاسی و راپەراندنی ئەركی حكومەت دا بەسەربرد. بەداخەوەین بۆ لەدەستدانی.
پرسە و سەرەخۆشی لە یٔێوەی بەڕێز و تەواوی ئەندامانی خانەوادەی (نوری شاوەیس) دەكەین. خۆمان بەهاوبەشی خەمیان دەزانین. لە یەزدانی مەزن داواكارین دواناخۆشیتان بێت.
انا لله وانا الیه راجعون
مەكتەبی سیاسی
یەكێتییی نیشتمانیی كوردستان
15/2/2021