چەند حاڵەتێکی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکرا
وەزارەتی تەندروستی عێراق بە فەرمی بڵاویکردەوە، چەند حاڵەتێکی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراوە و بەشێکیش لە تووشبووان منداڵن.
د. حەسەن تەمیمی، وهزيرى تەندروستی حكومهتى عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی ڕايگهياند : “چەند تووشبوویەکی کۆرۆنای گۆڕاو لەنێو منداڵاندا له عێراق دەستنیشانکراون” ،
وهزيرى تەندروستی حكومهتى عێراق داواش دەکات، هاووڵاتیان زیاتر پابەندی رێنماییەکان بن، چونکە مەترسی زیاترە بەوەی زووتر بڵاودەبێتەوە.
هەروەها د. حەسەن تەمیمی، راشیگەیاند، هەرکەسێک سەرپێچی لە جێبەجێکردنی رێنمانییە تەندروستییەکان بکات، سزا دەدرێت.