كۆسره‌ت ره‌سول : د. رۆژ نورى شاوه‌یس ته‌مه‌ن و ژیانى سیاسی خۆی بۆ خزمه‌تى گه‌له‌كه‌ى له‌ خه‌باتى پێشمه‌رگایه‌تى و سیاسی ته‌رخانكرد

ده‌قى په‌يامى هاوخه‌مى كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بۆ كۆچى دوايى د.رۆژ نورى شاوه‌يس

به‌داخێكى زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی سیاسه‌تمه‌دارو تێكۆشه‌رى گه‌له‌كه‌مان و هاوڕێ و براى ئازیزم “د. رۆژ نورى شاوه‌یس” ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستانم بیست.

“د. رۆژ نورى شاوه‌یس” ته‌مه‌ن و ژیانى سیاسی خۆی بۆ خزمه‌تى گه‌له‌كه‌ى له‌ خه‌باتى پێشمه‌رگایه‌تى و سیاسی ته‌رخانكرد، له‌دواى راپه‌ڕین له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیران خزمه‌تى ده‌كردو هه‌میشه‌ براو هاوكارو پشتیوانێكى سه‌ره‌كى بوو له‌ رایی كردنى كاره‌كان و خزمه‌تكردنى هاونیشتمانیان.

به‌داخه‌وه‌ سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ كۆچی دوایی كردو هه‌موومانى جێهێشت، بۆ ئه‌م كۆسته‌و له‌ده‌ستدانى تێكۆشه‌رو سیاسه‌تمه‌دارێكى وه‌ك “د. رۆژ” پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌مى خۆم ئاراسته‌ى هه‌ڤاڵانمان له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان و خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌م، هیواخوازم ئه‌مه‌ دواكۆست و ناخۆشیان بێت، خواى گه‌وره‌ سه‌بوورى هه‌موولایه‌ك بدات و كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شتى به‌رینى خۆی شاد بكات.

 

Back to top button