په‌كه‌كه‌ له‌ ساڵیادی ده‌سگیركردنی ئۆجه‌لاندا ئه‌م كاره‌ ده‌كات

خواكوڕك

بزاڤی رزگاریخوازی كورد له‌ مێژووی سه‌د ساڵه‌یدا خاوه‌نی جوانترین جوڵانه‌وه‌ی شۆرشی سیاسی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ كه‌هه‌رگیز جگه‌ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زۆردار و داگیركه‌ر، ته‌نانه‌ت مێرووله‌یه‌كیشی ئازار نه‌داوه‌ و هه‌میشه‌ وێنه‌یه‌كی جوانی داوه‌ ته‌نانه‌ت به‌هێزی داگیركه‌ر و مێژووه‌كه‌ی پڕه‌ له‌ به‌رخودانی ئه‌خلاقی و مرۆڤایه‌تی و جوانی، به‌ڵام په‌كه‌كه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كدا رۆژ دوای رۆژ ناشرینی زیاتری تێده‌كات.

دوای دروستكردی چه‌ند گرووپێكی تیرۆریستی و ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌ له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان و ناو بازاڕه‌كان له‌چه‌ند شارێكی باكووری كوردستان و له‌ رۆژئاوای كوردستانیش دروستكردنی ده‌سه‌ڵاتی زۆردار و خۆسه‌پێن، له‌ نوێترین داهێنانه‌كانیدا و له‌ساڵیادی ده‌سگیركردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، په‌كه‌كه‌ داوا له‌ لایه‌نگرانی ده‌كات خۆیان بته‌قێننه‌وه‌.

به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كان شه‌وی رابردوو کچێک و کوڕێکی كه‌مپی مه‌خموور له‌ چیای قه‌ره‌چووغی سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی مه‌حموور له‌ هه‌ولێر خۆیان ته‌قاندۆته‌وه‌، به‌م كارانه‌شیان رۆژدوای رۆژ دیمه‌نی ناشرینتر به‌ مێژووی رزگاری خوازی كوردی ده‌به‌خشێت و ده‌بێته‌ مایه‌ی قێزلێبوونه‌وه‌ی راگشتی جیهان.
به‌پێی زانیاریه‌كان په‌كه‌كه‌ له‌رێگه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌ ئایدۆلۆژیه‌ تووندڕه‌وه‌ی كادیر و ئه‌ندامانی خۆی پێ په‌روه‌رده‌ ده‌كات، داوای له‌لایه‌نگرانی خۆی كردووه‌ چاڵاكی خۆسووتاندن و خۆ ته‌قاندنه‌وه‌ بۆ ساڵرۆژی ده‌سگیركردنی ئۆجه‌لان ئه‌نجام بده‌ن.

Back to top button