سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين :كۆچی دكتۆر رۆژ لەم هەلومەرجەدا خەسارەتێكەو لەدەستدانی كەسایەتیەكی كاریگەری كوردستانە .

سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بۆ كۆچى دواى د.رۆژ نورى شاوه‌يس په‌يامێكى هاوخه‌مى ئاڕاسته‌ى مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرێزان و بنەماڵەی دكتۆر رۆژ نوری شاوەیس كرد كه‌ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌يه‌تى:

بەرێز/ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرێزان / بنەماڵەی دكتۆر رۆژ نوری شاوەیس السلام عليكم ورحمة الله وبركاته بە بۆنەی كۆچی دوایی ( دكتۆر رۆژ نوری شاوەیس ) كەسایەتی سیاسی و ئیداری هەرێمی كوردستان، لە ناخی دڵمەوە هاوخەمی خۆمان و پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی جەنابتان ئەكەین . كۆچی دكتۆر رۆژ لەم هەلومەرجەدا خەسارەتێكەو لەدەستدانی كەسایەتیەكی كاریگەری كوردستانە .

داواكارین خودای میهرەبان لێی خۆش بێ و بەر رەحمەتی فراوانی خۆی بخات .. كۆتایی غەمتان بێ ..

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ 

براتان صلاح الدين محمد بهاءالدين

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان

15/2/2021

Back to top button