د.به‌رهه‌م ساڵح بۆ كۆچى دواى د.رۆژ نورى شاوه‌يس:جگە لەوەی رۆڵەی بنەماڵەیەکی ناسراوی سلێمانی بوو، خۆشی کەسایەتییەکی شۆڕشگێر و نیشتمانپەروەر بووە

د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆککۆماری عێراق به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی د.رۆژ نووری شاوه‌یس ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی پەیامێکی بڵاوکردەوە كه ئه‌مه‌ى خواره‌وه دەقی پرسەنامەکەيه:
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و خەباتکاری به ئه‌زموون و کەسایەتی دیار و ناسراوی کوردستانم بیست.
د. رۆژ جگە لەوەی رۆڵەی بنەماڵەیەکی ناسراوی سلێمانی و کوڕی تێکۆشەری دیار نوری شاوەیس و ناھیدە شێخ سەلام بوو، خۆشی کەسایەتییەکی شۆڕشگێر و نیشتمانپەروەر بوو، لە قۆناغە جیاوازەکانی خەباتی رزگاریخوازی کوردستاندا رۆڵی بەرچاوی هەبووە، دوای روخانی رژێمی دیکتاتۆری بەعس بەشدار بوو لە نوسینەوەی دەستووری عێراق و دواتریش چەندین پۆستی دیاری وەرگرت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و هاوخه‌می خۆم بە خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێیانی راده‌گه‌یه‌نم، لە یەزدانی مەزن داواکارم گیانی بە هەشتی نەمری شاد بکات.
انا لله و انا الیه را‌جعون
د.به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆک کۆماری عێراق