پەیامی سەرەخۆشی فەرماندە سیھاد بارزانی بۆ كۆچی دوایی دكتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس

فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی/١ به‌بۆنه‌ى كۆچى دواىى دكتۆر رۆژ نورى شاوه‌يس په‌يامێكى هاوخه‌مى به‌ڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌يه‌تى:

بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان بە داخەوە ڕێککەوتی ٢٠٢١/٢/١٥ ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی ماندوونەناس و تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەری گەلەكەمان و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، دكتۆر ڕۆژ نووری شاوەیسمان پێ گەیشت،

بەم بوونە خەمناکەیەوە بە ناوی خۆم و ھەموو ئەفسەر و پێشمەرگەرکانی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی/١ەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵەی نیشتیمانپەروەری خوالێخووشبو و ھاوسەنگەر و مەکتەبی سیاسی پارتیمان دەکەین و لە خوا داواکارین جێگای خوالێخووشبو بەھەشتی مەزن بێت و دوا ناخوشی ھەموو لایەکمان بێت، خوا سەبوری بنەماڵە و کەس و کار و ھەڤاڵانی بداتەوە.

انا للە و انا الیه راجعون

سیھاد بارزانی

فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی/١

٢٠٢١/٢/١٥

Back to top button