مستەفا کازمی بۆ كۆچى دوايى د.رۆژ :سەرەخۆشی لە بنەماڵە و دۆستانی خوالێخۆشبوو و هەموو خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەم

 سەرۆکوەزیرانی حكومه‌تى عێراق، مستەفا کازمی،بەبۆنەی کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس، پەیامێکی سه‌ره‌خۆشى بڵاوکردەوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامەکەيدا ده‌لێت، سەرەخۆشی لە خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس، جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق و سیاسی دیار و ناسراو، دەکەم.

مسته‌فا كازمى ده‌شلێت، د. رۆژ ژیانی خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی دیکتاتۆریەت و دروستکردنی عێراقێکی دیموکراتی و بەدیهێنانی پێکەوەژیان لە ناو هەموو لایەنەکانی عێراق بەسەر برد ، بەم بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و دۆستانی خوالێخۆشبوو و هەموو خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەم.

Back to top button